یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێری كرد
یێنس ستۆڵتنبێرگ: پێشوازی و پشتیوانی لە هەوڵەکانی هاوپەیمانانی ناتۆ دەکەین لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەکانی سەر ھەولێر
K24 – ھەولێر:
سكرتێری گشتی پهیمانی باكووری ئهتڵهسی(ناتۆ) لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ ئیدانەی ھێرشەكەی سەر ھەولێری كردو پشتیوانی دەربڕی بۆ لێكۆڵینەوە لە ھێرشەكان.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێری كرد و گوتی: "ئیدانە ھێرشە مووشەكییەكانی سەر ھەولێر دەكەم، كە بەو ھۆیەوە ژمارەیەك گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییان رادەگەیەنم و ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".
گوتیشی: "نابێت خەڵكی عێراق لە ترس و توندوتیژیدا بژین".
لە قسەكانی بەردەوام و گوتی: "پێشوازی و پشتیوانی لە هەوڵەکانی هاوپەیمانانی ناتۆ دەکەم لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەكییەکانی سەر ھەولێر."
دوای کۆتاییهاتنی رۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیەکە، سکرتێری ناتۆ گوتی: سبەی رۆژی دووەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەیە و تێیدا بابەتی ناردنی سەربازی زیاتر و فراوانکردنی راهێنانەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق تاتوێ دەکەن.