له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چۆن باس له‌ رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كرێت

له‌لایه‌ن هه‌وادارانی ئه‌و دوو حزبه‌ زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/220fe1c0-45c8-4b55-bffc-71ef7da7e785/dangdanawai%20rekawtni%20yaketi%20w%20goran.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان دەنگۆیەکی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت لەلایەن هه‌وادارانییان، بەدوای خۆیدا ھێناوە، بەشێکی زۆریان جیاواز لە سەرکردایەتیەکانیان لەو رێککەوتنە دەڕوانن، لایەنگرانی یەکێتی پێیانوایە رێککەوتنەکە ئاساییە، بەڵام ئەگەر کەسێکی بزووتنەوەی گۆڕان بیەوێ ببێتە کەسی یەکەمی یەکێتی، ئەوە لە لایەن لایەنگرانی ئەو حزبە مایەی قبوڵ  نییە.

قسەی زۆرینەی سەرکردایەتی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر رێککەوتنی نێوانیان ئەرێنییە ئەگەر بە رووکەشیش بێت، لایەنگرانی یەکێتی بە نووسینی جیاواز تۆڕە کۆمەڵایه‌تییەکانیان تەنیوە، نووسینێك رەشبینی ئەوان دەربارەی رێککەوتنەکە نیشاندەدات، ھەندێکیان پێیان وایە یەکێتی دەکرێ لەگەڵ حزبەکانی دیکەش رێککەوتن ئەنجام بدات، بەڵام قه‌بوڵی ناکەن ھیچ کەسێك لە دەرەوەی یەکێتی، گەورەیی یەکێتی بکات و ئاماژەیان بەوە کردووە جارێکی دیکە ناتوانن نەوشیروان مستەفا بە برا گەورەی خۆیان بزانن، بەشێکی تریشیان وای دەبینن رێککەوتنەکە بێ ئەنجامە، بەڵام بچووکترین و بێکەڵکترین رێککەوتن زۆر باشترە لە رێککنەکەوتن و نا تەبایی.

ئەکاونتەکانی نزیك لە بووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەکەن، رێککەوتنەکە بۆ بچووكکردنەوەی قەبارە و ھێزی کورسییەکانی پارتییە، لایەنگرانیشیان جیاواز لەم بۆچوونە، پێیانوایە ناکرێ گەورەیی ھێزەکان بە قەبارەی کورسی بپێورێت، نموونەش بە ١٨ کورسییەکەی یەکێتی دەھێننەوە، کە ھەرچەند بە قەبارە بچووك بوو، بەڵام لە ئەنجامی رێککەوتنە سیاسییەکان چەند پۆستێکی باڵای لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرت.

زۆرینەی گۆران خوازان وا تێگەیشتوون. رێککەوتنەکە ئاییندەیەکی باشی نابێت، بە تایبەت بۆ گۆڕان، چونکە لە داھاتوودا یەکێتی ھەر چ ھەڵوێستێکی ھەبێت ھیچ بەو حزبە ناکرێت، پێیانوایە رێککەوتنی ستراتیژی رێگرە لەوەی یەکێتی ھەڵوێستەکانی بە روونی دەرببڕێت.

لە ئێستاشەوە قسەکانی لایەنگرانی یەکێتی رەتدەکەنەوە کە دەڵێن رێککەوتنەکە بۆ راستکردنەوەی فەشەلی بزووتنەوەی گۆڕانە.