هێشتا تره‌مپ پێشه‌نگه
توانیویه‌تی 53%ی ده‌نگی نێو حزبه‌كه‌ی به‌رێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
تا ئه‌مساته وێڕای پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ - 45مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشه‌نگی نێو پاڵێوراوانی حزبه‌كه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی 2024، كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی كۆمارییه‌كانه‌وه ئه‌م متمانه‌ی پێدرا.
به‌پێی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری پۆلیتیكۆ كه له دوای 14ی شوبات (فێبریوه‌ری) 2021 وه ئه‌نجامدراوه، به‌هۆی پرۆسه‌ی ئیمپیچمێنت-ه‌وه هه‌وادارانی تره‌مپ له‌نێو كۆمارییه‌كاندا زیادیكردووه و توانیویه‌تی 53%ی ده‌نگی نێو حزبه‌كه‌ی به‌رێت.
راپرسییه‌كه‌ی پۆلیتیكۆ كه ته‌نیا رۆژێك دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدان دێت له‌سه‌ر ئیمپیچمێنتی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه، ده‌رخه‌ری راستییه‌كه كه تره‌مپ هه‌واداری له نێو كۆمارییه‌كاندا زیادیكردووه به رێژه‌ی 18% له‌چاو ئه‌و راپرسییه‌ی كه سه‌نته‌ره‌كه له 7ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ر)ی 2021 ته‌نیا رۆژێك دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ ئه‌نجامیدا.
رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ر)ی 2021 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانیدا له‌ژێر ناوی (دزی بوه‌ستێنه) له ئێلێپس-ی واشنتۆن دی سی، هانی هه‌وادارانیدا كه هێز به‌كاربهێنن و رێپێوان بكه‌ن به‌ره‌و بینای كاپیتۆڵ كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنگرێسی تێدابوو بۆ چه‌سپاندنی بردنه‌وه‌ی جۆو بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی راپرسییه‌كه‌ی پۆلیتیكۆ سه‌رۆك جۆو بایدن له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه به رێژه‌ی 92% په‌سه‌نده.
له‌كاتێكدا هێشتا زۆری ماوه كه‌چی پێشبڕكێ بۆ پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی بۆ 2024 ده‌كرێت له‌نێو كۆمارییه‌كاندا. تێكرای كێبڕكێكارهكانی تری راپرسییه‌كه لێك نزیكن ته‌نیا مایك پێنس جێگری پێشووی سه‌رۆكی تره‌مپ نه‌بێت كه له پێشبڕكێكه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رزی به‌ده‌ستهێناوه كه 12% و له دوای (پێنس) هه‌ریه‌ك له نیكی هالی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دۆناڵد تره‌مپ جۆنیۆر هه‌ردوكیان 6%ی ده‌نگه‌كانیان دراوه‌تی. ئه‌گه‌رنا هه‌موو ئه‌وانی دیكه كه‌متر له 5%یان دراوه‌تێ.
كۆنترۆڵكردنی حزبی كۆماری له‌لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه ره‌خنه‌یه‌كی توندی به‌دوای خۆیدا هێناوه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری گه‌وره به‌رپرسانی حزبه‌وه. له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌رۆكی كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران میتچ ماككۆنیل (كۆماری له ویلایه‌تی كنتاكی) كه له وتارێكیدا له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ -ی رۆژی 15ی شوبات بڵاویكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی: "ره‌فتاری تره‌مپ له رۆژی گه‌مارۆداندا (نامه‌عقول) بوو".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیچ پرسیاری ناوێت كه سه‌رۆكی پێشوو به‌رپرسیاری ئه‌خلاقی له‌سه‌رشانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ له‌لایه‌ن ههوادارانییهوه كه به‌هۆیه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری له دنیادا دروستكردووه".
تره‌مپ له‌دوای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی جێهێشتووه له‌كۆمه‌ڵگای مار- ئه‌ی - لاگۆ له‌كه‌نار ده‌ریایی پاڵم نیشته‌جێبووه. به‌ڵام تا ئه‌مساته بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌شداری كێبڕكێی 2024 بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست، تره‌مپ به‌ڵێنی به كۆمارییه‌كان داوه كه هه‌موو توانای بخاته‌گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی 2022.
رۆژی 14ی شوبات (فێبریوه‌ری) 2021، حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی كۆمارییه‌كان به به‌ڵێ ده‌نگیاندا به ئیمپیچمێنت-ی تره‌مپ. به‌ڵام هێشتا كۆمارییه‌كان نه‌یانتوانی دۆناڵد تره‌مپ له‌كاربخه‌ن به‌هۆی 57 ده‌نگی به‌ڵێ به 43 ده‌نگی نه‌خێر. چونكه بۆ ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی پێویسته 67 ده‌نگی به‌ڵێ هه‌بێت كه 2له‌سه‌ر 3ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی پیرانه.
به‌پێی یه‌كه‌مین راپرسی، تره‌مپ هێشتا پێشه‌نگه:
دۆناڵد تره‌مپ 53%
مایك پێنس 12%
نیكی هالی 6%
دۆناڵد تره‌مپ جۆنیۆر (كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ) 6%
میت رۆمنی 4%
تید كرۆز 4%
ماركۆ رۆبیو 2%
مایك پۆمبیۆ 2%
جۆش هاولی 1%
تۆم كۆتۆن 1%
كریستی نۆیم 1%
لاری هۆجان 1%