چی له باره‌ی ئه‌و گرووپه‌وه ده‌وترێت به‌رپرسیارێتی په‌لاماره‌كه‌ی هه‌ولێری گرتووه‌ته ئه‌ستۆ
ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكرده‌وه، چه‌كداره‌كانیان نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و 24 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئامانجه‌كان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، گرووپێكی چه‌كداری كه ناویان له خۆیان ناوه "سرايا أولياء الدم" به مووشه‌ك په‌لاماری شاری هه‌ولێریان دا و كه‌سێك كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌بوو، گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه یه‌كێكیان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بوو، هاوكات سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكرده‌وه، چه‌كداره‌كانیان نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و 24 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ئامانجه‌كان كردووه.
له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و گرووپه‌وه، سایتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، زانیاری زۆر كه‌م له باره‌ی گرووپه‌كه‌وه هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان ئه‌و گرووپه له كۆتاییه‌كانی مانگی (ئاب/ ئۆگستی 2020) ده‌ركه‌وتوون و دوو هێرشی جیایان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌ی تاجی باكووری عێراق.
ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه له كۆتایی مانگی رابردوودا، له رێی ئه‌پی تێلیگرامه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆیان له دوو هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا له سنووری پارێزگاكانی زیقار و به‌سره ده‌ربڕی بوو.
"فیلیپ سمیس"، شیكه‌ره‌وه‌ی كاروباری چه‌كداره شیعییه‌كان له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نزیك رایگه‌یاند، ئه‌و گرووپه نه‌ناسراون و ئه‌وه‌ی زانراوه به ئاسانی ده‌ستیان ده‌گاته چه‌ك و ره‌نگه له لایه‌ن وڵاتێكی ناوچه‌كه‌وه به‌كاربهێنرێن.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكایی له لێدوانیاندا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" رایانگه‌یاندووه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه لایه‌نگری ئێرانن و داوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
پێشتر بۆ هه‌ر هێرشێكی دژ به ئامانجه بیانییه‌كان له عێراق په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هه‌ردوو گرووپی چه‌كداری "عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق" و "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" راده‌كێشرا.
دوای په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، دژایه‌تی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كه زیان به ئاسایشی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید خه‌تیب زاده، سێشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، ئێران بڕوای وایه سه‌قامگیری و ئاسایشی هێراق بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ ناوچه‌كه و هه‌ر جۆره كرده‌یه‌كی دژ به سه‌قامگیری و سه‌لامه‌تی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
"مایكڵ نایتس" شیكه‌ره‌وه له په‌یمانگه‌ی واشنتن، رایگه‌یاند، ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێران پشتیوانیان ده‌كات، هه‌نگاوێكی بێ پیشینه‌یان گرتووه‌ته به‌ر بۆ بۆردومانكردنی هه‌ولێر و بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
سه‌رچاوه: الحرة
وه‌رگێڕان: ئ.ر