نێچیرڤان بارزانی جەخت لە سەروەریی یاسا و رێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا دهكاتهوه
"دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە"
K24 – ههولێر:
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەكاتەوە و رایدەگەیێنێت، "دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە".
لە ڕاگهيهندراوێکدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، "ڕۆژی سێشهممه 2021/2/16 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نيگهرانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیارهكە بدهن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایيی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسهكهدا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافيان پارێزراوە".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "لای خۆمانەوە چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە ههموو لایەك دەکات، لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە ڕەخنەگرتن و له دروستکردنی فشاری مەدەنیانە بەرانبەر هەر بڕیارێک، كارێكى وا نهكهن بێمتمانەیی بە دادگا و یاسا و هەرچی دامودەزگایە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سهروهريى یاسا، وا دهكات ئیتر کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نهبێت. لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە "با ڕەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگا و دامەزراوە فەرمییەکان".