ئه‌مه‌ریكا له سعوودییه به‌دوای بنكه‌ی سه‌ربازی یه‌ده‌گدا ده‌گه‌ڕێت
بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی درووستبوونی گرژی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران، بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بنه ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌یدایه، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی دیكه‌ی یه‌ده‌گ له سعوودییه بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی درووستبوونی گرژی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران، بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌بنه ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ئێران.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ كینیس ماكنزی، رایگه‌یاند، ئێمه بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی ناكه‌ینه‌وه. به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بتوانین له بنكهیهكهوه بۆ یه‌كێكی دیكه به ئاسانی بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی درووستبوونی مه‌ترسیدا هێزه‌كانمان بتوانن خۆیان بپارێزن.
گوتیشی: ئه‌و بابه‌ته هه‌موو پلانێكی سه‌ربازی دانایانه پێویستی پێی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن بۆی ئه‌سته‌م بێت مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر هێزه‌كانمان درووست بكات.
ماكنزی، مانگی رابردوو سه‌ردانی سعوودییه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بابه‌تی جێگۆڕكێ و به‌كارهێنانی سه‌ربازگه‌كانی سعوودییه له خۆرئاوای ئه‌و وڵاته وه‌ك سه‌ربازگه‌ی یه‌ده‌گ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تاوتوێكرد.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا پلانی داناوه پێگه و بنكه‌كانی له سعوودییه پێشبخات و ئاماده‌یان بكات بۆ هه‌ر جۆره حاڵه‌تێكی له‌ناكاو.