هه‌په‌گه به ڤيديۆ ديمه‌نى تێكشكاندنى هێليكۆپته‌رێكى توركياى بڵاوكرده‌وه
هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به هه‌په‌گه (باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان)، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، ديمه‌نى خستنه‌خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌رێكى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به هه‌په‌گه (باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان)، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، ديمه‌نى خستنه‌خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌رێكى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له گرته ڤيديۆييه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هێليكۆپته‌ره له لايه‌ن گه‌ريلايه‌كه‌وه له ناوچه‌ى چه‌لێ به موشه‌كى ستينگه‌ر تێكده‌شكێنرێت.
رووداوه‌كه دوێنێ روويداوه و دواى ئه‌وه هات كه سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنى له دژى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه‌ى چه‌لێ ئه‌نجامدا و به هۆى تێكشكانى ئه‌و هێليكۆپته‌ره‌وه دوو سه‌ربازى توركيا كوژران.
هاوكات له ئاكامى پێكدادانى سه‌ربازى نێوان سوپاى توركيا و گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان 6 سه‌ربازى سوپاى توركيا كوژران.
دوێنێ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا ره‌تيكردبوويه‌وه ئه‌و هێليكۆپته‌ره له لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه تێكشكێندرابێت و هۆكاره‌كه‌ى بۆ گرفتى ته‌كنيكى گێڕايه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌په‌گه به ڤيديۆى هۆكارى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ى ئاشكرا كرد.