ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له سعودیه ده‌كاته‌وه
له‌كاتی ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران وه‌ك بنكه‌یه‌كی یه‌ده‌گ به‌كارده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی پله باڵای ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له سعودیه ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی مه‌ترسی و گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، رووبه‌ڕووی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی تاران ببینه‌وه.
كینیس ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی: "نامانه‌وێت هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دابخه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئاماده‌باشی بۆ گواستنه‌وه‌ی بنه‌كه‌ی دیكه بكه‌ین، له حاڵه‌تی مه‌ترسی له‌ناكاو".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كاره پێویستی به پلانی سه‌ربازی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كان ئاماده‌ییان بۆ به ئامانجگرتنی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره هه‌بێت.
ماكێنزی، له‌مانگی رابردوو سه‌ردانی سعودیه‌ی كرد، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازی له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، وه‌ك بنكه‌یه‌كی یه‌ده‌گ، له‌كاتی ته‌شه‌نه‌كردنی گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به پلانی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی فڕۆكه‌وانی له بیابانی رۆژئاوای سعودیه كرد، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌شه‌ی پێده‌دات، له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌مه‌ریكا، له مانگه‌كانی رابردوودا، مووشه‌كی (بی 52)ی دوورمه‌ودای بۆ ناوچه‌كه هێنا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌ك نیشاندانی هێز به‌رامبه‌ر به ئێران به‌كارهێنا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
د.ی