یه‌كێتی ئه‌وروپا: كار له‌سه‌ر رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشانداوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، به‌نیازی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به به‌شداری ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاویكرده‌وه، كار له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ (ئێران، رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا)ی ئه‌ندامانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌به‌شداری ئه‌مه‌ریكا، كه له ساڵی (2018) له رێككه‌وتنه‌كه كشاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشانداوه.
به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كه روونیكرده‌وه، واده‌ی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه دیاری نه‌كراوه، ئه‌م كاره‌كه په‌یوه‌سته به پێشهاته‌كانی داهاتوو.
دوێنی، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیای رایگه‌یاند، كه "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، كه له ساڵی (2015)ه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه و ئامانج رێگریكردنی تارانه له‌گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه بۆ رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و ئیداره‌ی بایدن له‌سه‌ر ئه‌وه ناكۆكن، كه كێ سه‌ره‌تا رێككه‌وتنه‌كه رزگار بكات.
سه‌رچاوه: RT
د.ی