راگەیەندراوێك لە وەزارەتی تەندروستییەوە
وەزارەتی تەندروستی: پێنج حاڵەتی گومانلێكراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەن
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێنج حاڵەتی گومانلێكراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەن، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی توندروستی ھاتووە: "سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە. وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی راسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستیەکان".
ئاشكرا كراوە: " ئێستا پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و رایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە".
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.
بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستیەکان.
هەروەها ڕاسپێردراوون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاوڵاتیان و پتەوکردنی زیاتری ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان.
لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و ڕایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە.
تا ئێستا لە ڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بەڵام بە هەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین.
ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر ڕێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق ڕوو لە هەرێم دەکەن.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
20 شوبات 2021