سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر دەكات

په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

سه‌رۆك بارزانی و مامۆستا عه‌لی باپیر - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
سه‌رۆك بارزانی و مامۆستا عه‌لی باپیر - فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 20ـی شوباتی 2021 لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە سەرۆك مەسعود بارزانی بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كۆنگرەی چوارەم و هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و سەركردایەتیی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

رۆژی 18ـی شوبات/فێبرایەری 2021 کۆمەڵی ئیسلامی دەستی بە بەستنی چوارەم کۆنگرەی حیزب کرد، تێیدا بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەو حیزبە لە کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و عه‌لی باپیر بە کەسی یەکەمی حزب هه‌ڵبژێردرایه‌وه، پۆستەکەشی لە ئەمیرەوە گۆڕدرا بۆ سەرۆک.