په‌نابه‌رانى ئايدۆمينى چاوه‌ڕوانى كرانه‌وه‌ى سنوورن

تاکو ئێستاش، هەزاران کۆچبەر لە کەمپی ئایدۆمینی یۆنان، گیرییان خواردووە. لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن و چاوەڕێی کردنەوەی سنوور دەکەن بۆ ئەوەی بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بڕۆن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8374ea23-de1a-43fb-8a50-5e60313bfc41/Yonan%20Penaberan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

تاکو ئێستاش، هەزاران کۆچبەر لە کەمپی ئایدۆمینی یۆنان، گیرییان خواردووە. لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن و چاوەڕێی کردنەوەی سنوور دەکەن بۆ ئەوەی بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بڕۆن.

کەمپی ئایدۆمینی، وەک مەنزڵگەی هەمیشەیی ئەو کۆچبەرانەی لێهاتووە، کە لەدەست شەڕوشۆڕ و دۆخی سەختی وڵاتەکانیان رایانکردووە و بە دوای دۆزینەوەی ژیانێکی ئارام و بەختەوەر وێڵن، کەچی لێرە گیرییان خواردووە و شەو و رۆژ دەخەنە سەریەک بەڵکو ئەو رۆژە بێت و دەرگای سنووری مەکدۆنیایان بۆ بکرێتەوە.

خەتاب عیسا، په‌نابه‌رێكى خه‌ڵكى سووريايه‌، ئه‌و ده‌ڵێت: "لێره‌ ژیان زۆر سەختە، گەرماوی لێنیە و ناتوانین خۆمان بشۆین، بەڵام هەر لێرەم و هەرلێرەش دەبم چاوەڕێی کردنەوەی سنوورەکان دەکەم، سنوور بکەنەوە، هەر لێرەین سنوور بکەنەوە".

کەمپەکە زیاتر لە 10 هەزار پەناخواز لە خۆ دەگرێت، کە لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و تاکو ئێستاش، هیچ ئاسۆیەک بۆ داهاتووییان دیار نیە.

خه‌تاب گوتيشى: "ئامادەم بۆ هەر شوێنێک بێت بڕۆم، بەلجیکا.. سوید، پێویستم بە ژیانێکی ئارامە، تەنيا ئارامی".

ماوەی چەندین مانگە 54 هەزار کۆچبەر لە یۆنان، بە هۆی داخستنی سنووری مەکدۆنیا، گیرییان خواردووە و ناتوانن بەرەو ئەوروپا بڕۆن.

ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیۆن کۆچبەر، لە رێگەی یۆنانەوە رووەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا رۆیشتوون.