ئێران: سێشەممەی داھاتوو كاركردن بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەند لە رێككەوتنی ئەتۆمی رادەگرین

"داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی دەكەین پیشەییانە و بە بێ لایەنی رەفتار بكەن و دزە بە راپۆرتە نھێنییەكان نەكەن"

سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەكبەر ساڵحی
سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەكبەر ساڵحی

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەكبەر ساڵحی رایگەیاند، ئێران كاركردنی بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەند لە رێككەوتنی ئەتۆمی لە سێشەممەی داھاتوو رادەگرێت.

عەلی ئەكبەر ساڵحی گوتی: "كاركردنی تاران بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەند لە سێشەممەی داھاتوودا رادەگیرێت و دواتر گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی دەوستێنین و پاشان ھاریكاریمان و پشكنینی دەزگا ئەتۆمییەكانمان بەپێی ریككەوتنی پەیماننامەی سنوورداركردنی چەكی ئەتۆمی رادەگرین".

گوتیشی: "راپۆرتی دەزگا راگەیاندنەكانی رۆژئاوا لە بارەی شوێنەواری یۆرانیۆم لە دوو پێگەی ئێراندا، مەبەست لێی جێبەجێكردنی ئامانجی سیاسییە.. ئێمە بە فەرمی ناڕەزایی خۆمان بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی دەربڕی لە دزەكردنی راپۆرتی نھێنی سەبارەت بە چالاكییە ئەتۆمییەكانمان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن. داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی دەكەین پیشەییانە و بە بێ لایەنی رەفتار بكەن و دزە بە راپۆرتە نھێنییەكان نەكەن.

سەرچاوە: "RT"