دوو كاسبكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وتنه ئاوی رووباری پشكاوێ و هه‌ردووكیان خنكان
ته‌رمی هه‌ردووكیان دۆزرانه‌وه و ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئەمشەو دوو کوردی کاسبکاری رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی پەڕینەوە لە رووباری پشكاوێ له دیوی باشووری كوردستان كه‌وتنه ناو رووباره‌كه و خنكان.
په‌یامنێری كوردستان24 له سنووری راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كاسبكاره به ناوه‌كانی (ئه‌بوبه‌كر و ئه‌سكه‌نده‌ر) دانیشتووی گوندی دۆڵه‌تووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و له‌كاتی په‌ڕینه‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوی رووباری پكشاوێ و هه‌ردووكیان خنكاون.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌رمی هه‌ردوو خنكاوه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و ئێستا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بهڕێدهكرێنهوه.
H.B