ئەردۆغان: بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تورکیا و ئەمەریکا لە سەرووی ناکۆکییەکانیانە
"ئەنقەرە دەیەوێت لەگەڵ واشنتن پەرە بە پەیوەندییەکانی پێبدات"
K24 - ھەولێر
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە دەیەوێت لەگەڵ واشنتن پەرە بە پەیوەندییەکانی پێبدات. راشیگەیاند "بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی تورکیا و ئەمەریکا لە سەرووی ناکۆکییەکانیانە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "لەم کۆتاییانەدا پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن بەشێوەیەکی مەترسیدار تاقیکرایەوە. توركیا دەیەوێت پەرە بە ئاستی هاوپەیمانێتی و هاوبەشیەتی لەگەڵ ئەمەریکا بدات.
بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400 لە رووسیا، ماوەیەکە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا ئاڵۆز بووە و مانگی دیسیمبەری 2020 واشنتن سزای بەسەر ئەنقەرەدا سەپاند.