بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک شەش قوتابی برینداربوون

پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان وەرگەڕا

دیمەنی رووداوەکە لە سۆشیال میدیا وەرگیراوە
دیمەنی رووداوەکە لە سۆشیال میدیا وەرگیراوە

K24- سلێمانی

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پاسێکی نەفەرهەڵگر لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود نزیک بەنزینخانەی بینایی، که قوتابی تێدابووە، وەرگەڕاوە.

بەهۆی رووداوەکەوە، چوار قوتابی و دوو شوفێر بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.

هەر بەهۆی رووداوەکە، بۆ ماوەیەک هاتووچۆ لەسەر ئەو شەقامە سەرەکییەی سلێمانی پەکی کەوت، بەڵام دواتر هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.

هاتووچۆی سلێمانی لەوبارەوە بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری خۆی بە پاسەکەدا کێشاوە و بووەتە هۆی رووداوەکە، دوو شۆفێر و چوار قوتابی بریندارن.