بۆ یەکەمجار رێگا دەدرێت خانمان لە سعوودییە ببنە سەرباز

سعوودییە مۆڵەت دەداتە خانمانیش خزمەتی سەربازیی بکەن

سوپای سعوودییە
سوپای سعوودییە

K24- هەولێر:

بە بڕیارێکی وەزارەتی بەرگری سعوودییە، لەمەودا خانمان دەتوانن بچنە ریزی سوپا و خزمەت بکەن.

بەگوێرەی بڕیارەکە، خانمان دەتوانن وەک سەرباز خزمەت بکەن، بەڵام بەرزترین پلە، پلەی ملازمی دەبێت بۆیان؛ هەروەها، دەتوانن لە ریزەکانی سوپا، هێزی ئاسمانی و دەریایی و مووشەکیی و پزیشکی سەربازیی خزمەت بکەن.

جیا لەوەی خانمان دەبێت خاوەن مێژووێکی پاک بن لە تاوان و لە رووی تەندروستییەوە شیاو بن، هەروەها دەشبێت تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 44 ساڵ بێت و باڵایان لە 155 سانتیمەتر کەمتر نەبێت.

جیا لەوەش، دەبێت کەسەکە لانی کەم خاوەن بڕوانامەی دواناوەندی بێت و هاوسەرگیریی لەگەڵ کەسێک نەکردبێت کە سعوودی نییە.

سعوودییە چەند چاکسازییەکی لە یاساکانی وڵاتەکەی سەبارەت بە خانمان کردووە، دیارترینیان، وەرگرتنی مۆڵەت شۆفێری و مافی گەشتکردنە به‌ ته‌نها.

سعوودییە 127 سەربازی چالاکی هەیە و سوپاکەی سێیەم سوپایە لە جیهان کە زۆرترین بودجەی بۆ تەرخانکراوە.

Arabnews