خانەی ميوزيكى ئێران دهسهڵات بە دەستتێوەردان لە هونهر تۆمهتبار دهكات
دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەیهان کەڵوڕ،خانەی ميوزيكى ئێران لە نامەیهکدا رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری مافی هونەرمدانی مۆزیکژەن پێشێل دەکات.
K24 – ههولێر:
دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەیهان کەڵوڕ،خانەی ميوزيكى ئێران لە نامەیهکدا رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری مافی هونەرمدانی مۆزیکژەن پێشێل دەکات.
لە نامەکەی خانەی ميوزيكى ئێران بۆ دەسەڵاتی گشتی نووسراوە: کۆمەڵگەی ميوزيكى ئێران رۆژانی دژوار تێپەڕ دەکات. لە بەرچاوی هێزی ئهمنى کۆنسێرەتەکان دەشێوێندرێن، بێڕێزی بە هونەرمەندان دەکرێت و کەش وهەوای پڕ لە ترس و تۆقاندن بۆ هونەرمەندان دەخوڵقێنرێت.
نامەی خانەی ميوزيكى ئێران، لە کاتێکدا روو بە سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو دەکرێتەوە، کە کۆنسێرتی کەیهان کەڵوڕ، هونەرمەندی کرماشانی لە شاری نیشابوور دوای پێدانی مۆڵهت، بە داخوازی داواکاری گشتیی شارەکە رێگهى بەڕێوەچوونی راگیرا.
وەزیری ئیرشادی ئێران، عەلی جەننەتی، بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاندووە، داوایان لە دەسەڵاتی دادەوەری کردووە، حوکمی راگرتنی کۆنسێرتی کەیهان کەڵوڕ هەڵبوەشێنێتەوە.