سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی ، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد.
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەهدی ڕەشید حەمەدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی بابەتی تاووتوێکردنی ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیجییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا .
لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان کرا، کە چەند مانگێکە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ، هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە.