عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ: كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌رێنین
بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، بودجه‌ی قه‌یرانه و له كاتێكدایه وڵاته‌كه دووچاری قه‌یرانی دارایی، ئابووری و ته‌ندرووستیی بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ"، رایگه‌یاند، ئه‌و دانووستان و كۆبوونه‌وانه‌ی ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، یه‌كه‌مجاره به‌و جۆره به شه‌فافی پرسه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ بكرێن و به گشتی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنین.
"عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ"، میوانی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (06:00)ی ئێواره‌ی (21ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)ی "كوردستان24" بوو، له باره‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه بودجه‌ی (2021)ی عێراقه‌وه گوتی: "ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی له باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه رێككه‌وتبووین".
گوتیشی: "بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، بودجه‌ی قه‌یرانه و له كاتێكدایه وڵاته‌كه دووچاری قه‌یرانی دارایی، ئابووری و ته‌ندرووستیی بووه و هه‌رچه‌ند له ئاستی داخوازی ئێمه نه‌بووه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشه‌كه، ئێمه رازی بووین".
روونیشیكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به وردی له باره‌ی بواره‌كانی بودجه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و پرس و رای ئاڵوگۆڕ كردووه".
دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌و جۆره به شه‌فافی گفتوگۆ له باره‌ی بڕگه بڕگه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكه بكرێت".