ته‌ندرووستی هه‌ولێر: له سه‌ره‌تای ئازاردا رێكاره ته‌ندرووستییه‌كان توندتر ده‌كرێن
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كۆرۆنای گۆڕاودایه، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه به كۆرۆنای به‌ریتانی ناوی ده‌به‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له به‌ریتانیا.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی كۆرۆنای گۆڕاودایه، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه به كۆرۆنای به‌ریتانی ناوی ده‌به‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له به‌ریتانیا.
به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندرووستی پارێزگای هه‌ولێر، "دلۆڤان محه‌مه‌د" رایگه‌یاند، ڤایرۆس توانی خۆگۆڕینی هه‌یه و ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕاوه، هه‌مان نیشانه‌ی كۆرۆنای نوێی هه‌یه، به‌ڵام جیاوازتر له كۆرۆنای نوێ، به خێراییه‌كی زۆرتر بڵاوده‌بێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا هه‌ڵده‌كشێت، ئه‌وا رێكاری پێویستی ته‌ندرووستی ده‌گرینه به‌ر و ئه‌و كات پێویست ده‌كات ده‌وام كه‌مبكرێته‌وه و هاتوچۆ سنووردار بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، وه‌ك ته‌ندرووستی هه‌ولێر، له هه‌نگاوێكی خۆپارێزیدا هه‌وڵده‌ده‌ن له سه‌ره‌تای مانگی (ئازار/ مارسی 2021) تیمه پزیشكییه‌كانیان له بازگه‌كاندا پله‌ی گه‌رمی ئه‌و كه‌سانه بپێون، كه روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به پێی ژماره‌كان له ئێستادا پێویست ناكات كه‌ره‌نتینه رابگه‌یه‌ندرێت و هاوشێوه‌ی ته‌ندرووستی عێراق رێكاری خۆپارێزی بگیرێته به‌ر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبوون له هه‌رێم هه‌ڵبكشێت رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن.