ئێران.. 226 ئەندام پەرلەمان داوا دەكەن كار بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەند رابگیرێت
زەریف: "دەكرێت ئێران لەو ھەنگاوانەی لە دەرەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی گرتوویەتییەبەر پاشگەز ببێتەوە"
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ یەكشەممە، 226 ئەندام پەرلەمانی ئێرانی، راگەیاندراوێكیان واژووكرد، تێیدا جەختیانكردەوە، پێویستە كار بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەندی تایبەت بەرێككەوتنی ئەتۆمی لە 23ی ئەم مانگەی شوباتەوە رابگیرێت.
لە لایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف گوتی: "كۆتاییھێنان بەكاركردن بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەند بە واتای پێشێلكردنی رێككەوتنەكە نییە". جەختیشیكردەوە، "دەكرێت ئێران لەو ھەنگاوانەی لە دەرەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی گرتوویەتییەبەر پاشگەز ببێتەوە".
پێشتر عەباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەیكردبوو، وڵاتەكەی لە 23ی ئەم مانگەی شوبات كار بە پرۆتۆكۆڵی پاشبەند رادەگرێت.
سەرچاوە: RT