شیرین فوئاد مەعسووم: کاری رۆژنامه‌نووس نییە سیخوڕ‌ى بکات
"هەوڵدان بۆ ده‌ستكاریکردنی بڕیارى دادگاكان، رێخۆشكه‌ر دەبێت بۆ ئه‌وه‌ى سیخوڕ و ئه‌وانه‌ى وڵات ده‌فرۆشن، ئازاد بكرێن"
K24 - هەولێر
توێژەر و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، د. شیرین فوئاد مه‌عسووم رایگه‌یاند، "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى نۆیه‌م، زۆرترین ئازادى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌مكردووه. له هیچ سه‌رده‌مێك ئه‌وه‌ندى ئێسته هاووڵاتییان ئازاد نه‌بوونه له ره‌خنه‌گرتن". ئه‌و پسپۆڕه روونیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر یاسایه‌كى تووند هه‌بێت، ده‌بێت هەموو ئەوانەش سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێت، کە پشتگیری تاوانکاران دەکەن".
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، دادگا بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراو ده‌ركرد، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تیكردنی بڕیاره‌كانی دادگا و هێرشكردنه سه‌ر شكۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ستیپێكردووه، به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، له په‌یامێكدا داوای له هه‌موو لایه‌ك كرد، رێز له سه‌روه‌ری بڕیاری دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بگرن و لێبگه‌ڕێن یاسا سه‌روه‌ر بێت.
هاوكات سه‌دان پارێزه‌ر و یاساناس و مافپه‌روه‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایانكرد، رێز له سه‌روه‌ری یاسا و شكۆی دادگاكان بگیرێت و هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له بڕیاری دادگا هه‌بێت، پێویسته له رێی یاسایی خۆیه‌وه بخرێته‌ڕوو.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌كه‌ن، منداڵی ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ جووڵاندنی هه‌ست و سۆزی رای گشتی به‌كارده‌هێنن و له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان دیمه‌نی گریانیان پیشانده‌ده‌ن، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه، كه د. شیرین فوئاد مه‌عسووم هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردووه و له باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری دادگا، تێكه‌ڵكردنى گریان، فشارى به‌شێك له‌لایه‌ن و هاووڵاتییان و حزب و ده‌سه‌ڵات و هۆزه‌كان به‌ره‌و هه‌نگاوى ترسناكمان ده‌بات. ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه ئێمه دژى پێشكه‌وتنین و ده‌بێت فاتیحاى یه‌كجارى لەسەر یاسا له كوردستان بخوێنین."
هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌ستگیركراوه‌كان رۆژنامه‌نووسن، به‌ڵام هیچ كام له‌وان له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی میدیایی و له‌سه‌ر ناسنامه‌ی میدیایی ده‌ستگیر نه‌كراوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی توێژەر و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، د. شیرین فوئاد مه‌عسووم ئاماژه‌ی پێكردووه، كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌شوهه‌وایه‌كی له باری بۆ ئازادی ره‌خنه‌گرتن و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ره‌خساندووه و له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "رۆژنامه‌نووسان بۆیان هه‌یه له هه‌ر بوارێك، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى و به ناسنامه‌ى تایبه‌تى خۆیان، داواى ورده‌كارى و زانیارى له حكوومه‌ت بكه‌ن. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى نۆیه‌م زۆرترین ئازادى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م كردووه، له هیچ سه‌رده‌مێك ئه‌وه‌ندى ئێسته هاووڵاتییان ئازاد نه‌بوونه له ره‌خنه‌گرتن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "تكایه با خۆمان و حكوومه‌تیش یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئازادیمان ده‌وێت، ده‌بێت قبوڵیشمان بێت یاسا له‌سه‌ر خۆمان پێش هه‌موو كه‌س جێبه‌جێ بكرێت".
له باره‌ی كاری رۆژنامه‌نووسیشه‌وه، د. شیرین فوئاد مه‌عسووم ده‌ڵێت: "کاری رۆژنامه‌نووسی، كارى سیخوڕ‌ى و ناساندنى شوێنى هه‌ستیار به دوژمن و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى وڵاته‌كه‌ى به بێگانە و كاركردن بۆلایه‌نى ده‌ره‌كى نییه. رۆژنامه‌نووسى پاكژ، كارێكى پیرۆزه و ده‌توانێت له هه‌موو بوارێك بكۆڵێته‌وه".
ئه‌و توێژه‌ر و پسپۆڕه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هۆشداری له مه‌ترسی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگا داوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه "هەوڵدان بۆ ده‌ستكاریکردنی بڕیارى دادگاكان، رێخۆشكه‌ر دەبێت بۆ ئه‌وه‌ى سخوڕ و ئه‌وانه‌ى وڵات ده‌فرۆشن ئازاد بكرێن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسى ده‌خاته سه‌ر دۆخى ئه‌منى وڵاته‌كه و ئاسایشی نەتەوەیی".
سه‌باره‌ت به بێلایه‌نی و پیشه‌ییبوونی دادوه‌رانی دادگاكانیش، ئه‌و شاره‌زایه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی نووسیویه‌تی: "دادوەران خەڵکی ئاسایی نین. کێشەکان بەگوێرەی ئەو دەقە نووسراوەی بەردەستیان یەکلادەکەنەوە. بواری میزاجی و واسته‌ى تێدا نییە بیگۆڕن و یارى پێ بكه‌ن. ئیتر چۆن دەبێت دادوەر ناچار بکرێت و پاشگەز بێتەوە؟".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و كاره بكرێت، "كه‌واته له داهاتوو ده‌بێت ئه‌وه‌شمان قبوڵ بێت كه‌سێك كارێكى تیرۆریستى بكات و منداڵه‌كانى بەگریان و كۆمه‌ڵێك كه‌س به ناوى چالاكوان بڵێن به‌ریان بده‌ن، به‌ربدرێن و وڵات به‌ره‌و فه‌وزا بڕوات".
سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و پارێزه‌رانی یاسا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵده‌درێت، ئه‌و دۆسییه یاساییه بكرێته سیاسی و سزادراوه‌كان وه‌ك سته‌ملێكراو پیشانی رای گشتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بدرێت، بۆیه ئه‌و توێژه‌ر و پسپۆڕه‌ی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رای وایه: "هه‌ر بڕیارێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کەسانە به فشار به‌ربدرێن، ئه‌وا پشتگیرى دەبێت له تێکدان، ئەگەر فشارەکەیش لە دەرەوە بێت، ئەوا مەبەست تەنیا تێکشکاندنی شكۆی دامودەزگاکانی کوردستانە، ئه‌مه‌یش دۆخێكى ترسناك له داهاتوو دروست ده‌كات، بۆیه با لێ گه‌ڕێین حكوومه‌ت و دادگا و لایه‌نى ئه‌منى له‌م وڵاته كارى خۆیان بكه‌ن".
له كۆتاییدا توێژەر و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، د. شیرین فوئاد مه‌عسووم دووپاتیكردووه‌ته‌وه "ئه‌گه‌ر یاسایه‌كى تووند هه‌بێت؛ ده‌بێت هەموو ئەوانەش سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێت، کە پشتگیری تاوانکاران دەکەن. ئەگەر دەمانه‌وێت یاسا سەروەرتر بێت، نەمانی سیستەم خێری بۆ کەس تێدا نییە".