په‌یوه‌ندییه‌كی شاراوه له نێوان كۆرۆنا و چاویلكه هه‌یه
توێژینه‌وه له‌سه‌ر (304) كه‌س كراوه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "تێلیگراف"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، توێژه‌رانی هیند له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایان كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی شاراوه له نێوان كۆرۆنا و چاویلكه هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا سه‌رنجدراوه، به‌كارهێنه‌رانی چاویلكه‌ی بینین، به‌راورد به خه‌ڵكانی دیكه، كه‌متر تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن، كه كه‌متر له‌ده‌ست له‌چاویان ده‌ده‌ن.
له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، پزیشكان هۆشداری ئه‌وه‌یان دا، ده‌ست بۆ ده‌م و لووت و چاو نه‌به‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ناو له‌شی مرۆڤ.
توێژه‌رانی هیند، له نه‌خۆشخانه‌ی (كه‌ی ڤی)، تایبه‌ت به كۆرۆنا، له ناوچه‌ی "كانپور دێهات"، له باكووری هیندستان، له (26ی ئاب تا 8ی كانوونی یه‌كه‌م)ی ساڵی رابردوو، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (304) كه‌س كرد، (223) نێر و (81) مێ، كه ته‌مه‌نیان له نێوان (10) تا (80) ساڵ بوو، سه‌رجه‌میان نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌بووه، پرسیاریان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چاویلكه لێكراوه.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه، (19%)ی تووشبووان زۆربه‌ی كات چاویلكه‌یان به‌كارهێناوه، بۆیه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌وانه‌ی رۆژانه بۆماوه‌ی (8) كاتژمێر چاویلكه به‌كارده‌هێنن، كه‌متر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
له توێژنه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، په‌یوه‌ندی له نێوان چاویلكه و كۆرۆنا هه‌یه، كه ئه‌وانه‌ی چاویلكه به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به كۆرۆنا له (2) تا (3) جار كه‌متره، به‌راورد به‌وانه‌ی چاویلكه به‌كارناهێنن.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كرد، "هه‌ر تاكێك (23) جار له كاتژمێرێكدا ده‌ست له ده‌موچاوی ده‌دات و (3) جاریش ده‌ست بۆ چاوی ده‌بات، بۆیه به‌كارهێنانی چاویلكه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ت نادات به‌رده‌وام ده‌ست بۆ چاوت ببه‌ی و بیانخورێنی".
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، مه‌ترسی تووشبوونی كۆرۆنا نزیكه‌ی (3) جار كه‌متره له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چاویلكه، به‌راورد به به‌كارنه‌هێنانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توێژه‌ران پێیان وایه، كه‌ناڵه‌كانی فرمێسك له چاو، ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ لووت و دواتریش بۆ سییه‌كان، بۆیه ده‌ست لێدان له چاو و خوراندنی، ده‌بێته هۆی پیسبوون و رێگایه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌تاكه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی