"منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ لە عێراق تووشی کۆرۆنای گۆڕاو دەبن"
وەزارەتی تەندروستی عێراق: كۆرۆنای نوێ مەترسی بۆ سەر منداڵان هەیە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای كرد، منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون.
هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پەرەپێدان لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، مەترسی بۆ سەر منداڵان هەیە و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، چەندین حاڵەتی ڤایرۆسە نوێیەکە، لە منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵی تۆمارکراون.
لەلای خۆشییەوە، مونهیل رودەینی، ئەندامی تیمی راگەیەندکاری پزیشکی گوتی، پێویستە گرنگی زیاتر بە رێکارەکانی پاراستنی منداڵان بدرێت، لە رێگەی پابەندبوون بە خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پاک و خاوێنییەوە.