له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی چی ده‌گوزه‌رێت؟
چەند رەخنەیەکی توند لە به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییەوە

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا باسی چەند کێشەیەک دەکات لە فڕۆکەخانەکەی، کە بە گوتەی خۆی چەندین جار راپۆرتی لەبارەیانەوە نووسیوە بەڵام چارەسەر نەکراون.
تاهیر عه‌بدوڵڵا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 22ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) لە کۆنفرانسێکدا لە سلێمانی باسی کێشە و گرفتەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کرد.
لە بەشێکی گوتەکانیدا، تاهیر عەبدوڵڵا دەڵێ "كه‌سێك له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه هاتووه‌ته به‌شی (VIP)، كارمه‌نده‌كان گوتوویانە؛ خۆت هاتی، به‌ڵام ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه به‌پێی رێنماییه‌كان ناتوانن له‌و به‌شه‌وه گه‌شت بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و كه‌سه ته‌له‌فۆنی بۆ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته كردووه و گوتوویه‌تی به‌یانی فەسڵت ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه هیچ پۆستێكی ئیداریشی نه‌بووه".
له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له فڕۆكه‌خانه و به‌تایبه‌تی له به‌شی VIPـی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، تاهیر عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد "شوفێری هه‌ندێك به‌رپرس هه‌یه، خه‌ریكه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ده‌چێته ناو جامخانه‌كه‌وه، كێ هه‌یه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات! ئاسایشی فه‌قیر؟، فه‌رمانبه‌رێكی داماو؟، ده‌یان كه‌یسم لایه، خه‌ڵكانێك دراوسێكانیشیان بۆ به‌شی VIP دێنن، یان 6 كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و، ده‌ڵێت خۆم ده‌توانم له رێگه‌ی VIPـیەوە گه‌شت بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و براده‌رانه‌شم له‌گه‌ڵە".
تاهیر عه‌بدوڵڵا ئاشكرای كرد "خه‌ڵكی وا دێته ئه‌و ڤی ئای پییە، بۆنی ریخی لێدێت، ده‌یان راپۆرتم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، مەهێڵن ئه‌مه رووبدات".
د.ی