يه‌كێتى: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌ديلى رێككه‌وتنى ستراتيژى نييه
دوای ده‌ستكاریكردن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌شنووسی كۆتایی لێ درووستده‌كه‌ن، ئه‌و كات واژووی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌تیف عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه په‌سه‌ندكراوه، به‌ڵام دوای ده‌ستكاریكردن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌شنووسی كۆتایی لێ درووستده‌كه‌ن، ئه‌و كات واژووی له‌سه‌ر ده‌كرێت. هه‌روه‌ها گوتى: رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ريه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان گه‌ڵاڵه‌ى رێككه‌وتننامه‌يه‌كيان بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ردوولا له پابه‌ندبوونى خۆيان پێيه‌وه راگه‌ياندووه.