ئەمەریكا وەڵامی ھێرشە مووشەكییەكان دەداتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا: وەڵامی ھێرشە مووشەكییەكان دەدەینەوە

K24 - ھەولێر
دوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، لە كات و شوێنی گونجاو وەڵامیان ئەو ھێرشانە دەدەنەوە".
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئێمە ئەم هێرشانە بە جددی وەردەگرین، هەروەک سەرۆک بایدنیش ئاماژەی بۆ کردووە، وەڵامی گونجاومان دەبێت، لە کات و شوێنی گونجاو و بەو شێوازەی خۆمان دەمانەوێت، وەڵام دەدەینەوە، بێگومان ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان دەبێت".
شەوی رابردوو 22/2/2021 جارێكی دیكە لە بەغدا چەند مووشهكێك ئاراستهی باڵیۆزخانهی ئهمهریكا كران و له نزیك ماڵی محەمەد حهلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له ناوچهی سهوز كهوتوونهته خوارهوه.
بەگوێرەی زانیارییەكا نی پەیامنێرمان، بههۆی ئهو هێرشه مووشهكییه، 6 ئۆتۆمبیل كه له شوێنی كهوتنهخوارهوهی مووشهكهكان راگیرابوون، سووتاون.
چەند ساتێك هەریەک لە هادی عامری سەرۆکی هاوپمانی فەتح و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر ناوچەی سەوزی بەغدایان کرد و داوایان لە حکومەت کرد، نێردە دیپلۆماتییەکان بپارێزێت.
عامری گوتی "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم هێرشانە نییە"، سەدریش داوای لە گرووپە چەکدارەکان کرد، ئەم هێرشانە بوەستێنن، کە "زیان بە بەرەی موقاوەمە دەگەیەنێت و گیانی خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە".