سامان به‌رزنجی: حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان، کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتووە.
K24 – هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان، کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکەدا هاتووە.
وه‌زیری ته‌ندرووستی روونیكرده‌وه، "هەمان رێکارەکانی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشانی تووشبوو ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەک خۆی دوابخات".
گوتیشی: "ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ رێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه "کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆرۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەرەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شه‌و و رۆژی رابردوودا، (2) حاڵه‌تی مردن و (129) تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوون.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه تا رۆژی (23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له هه‌رێمی كوردستان (3510) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و (108.062) كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون.