پۆلیسی هه‌ولێر خەونی مێردمنداڵێکی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ به‌دیده‌هێنێت

خەون و ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ رۆژێک ببێت بە پۆلیس و خزمه‌ت به‌ پایته‌خت بكات

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مێرمنداڵه‌كه‌
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مێرمنداڵه‌كه‌

K24 - هه‌ولێر:

پۆلیسی هه‌ولێر، خه‌ونی مێردمنداڵێکی ژیکەڵەی تەمەن 13ساڵ به‌دیده‌هێنێت، كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ و  لە نەخۆشخانەی نانەکەلی شاری هەولێر چارەسەری وەردەگرێت.

ئه‌و مێردمنداڵه‌، خەون و ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ رۆژێک ببێت بە پۆلیس و خزمه‌ت به‌ پایته‌خت بكات، بۆیه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه‌، خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنرا و بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر به‌ ئۆتۆمبێلی پۆلیس و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان له‌ناو شار مایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، رۆژی 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، رێكخراوه‌كه‌ بەهاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) خەونی منداڵەکەیان بەدیهێناو بۆ ماوەی 3 کاتژمێر بوو بە پۆلیس و لەگەڵ کارمەندەکاندا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس سەردانی شەقام و بازاڕی شاری هەولێری کرد.

جلوبه‌رگی پۆلیس له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن
جلوبه‌رگی پۆلیس له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن
مێرمنداڵه‌كه‌ له‌كاتی ئه‌ركدا كه‌ بووه‌ته‌ پۆلیس
مێرمنداڵه‌كه‌ له‌كاتی ئه‌ركدا كه‌ بووه‌ته‌ پۆلیس
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مێرمنداڵه‌كه‌
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مێرمنداڵه‌كه‌
مێرمنداڵه‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس
مێرمنداڵه‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس