له سلێمانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ده‌كرێت
له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك حاڵه‌ت بۆ دڵنیابوونه‌وه، نموونه وه‌رگیراوه‌كان دووباره پشكنینیان بۆ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ" له شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ (700) پشكنینی كۆرۆنا كراوه و بۆ فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان و هاووڵاتیان پشكنینه‌كه به خۆڕاییه و به‌شێكی زۆری پشكنینه‌كان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی گۆڕاوه، كه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی له به‌ریتانیا به خێراییه‌كی زیاتر له ڤایرۆسی پێشووی بڵاوده‌بێته‌وه.
د. ئازاد هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی "شه‌هید تاهیر عه‌لی والی به‌گ" بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ده‌ستكراوه به پشكنین بۆ زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و پشكنینه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان و هاووڵاتیان به خۆڕاییه.
گوتیشی: له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك حاڵه‌ت بۆ دڵنیابوونه‌وه، نموونه وه‌رگیراوه‌كان دووباره پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون رووی له هه‌ڵكشانه و پێویسته هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه‌كاندا ده‌مامك به‌كاربهێنن و رێكاری خۆپارێزی بگرنه به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ساڵی رابردوو، توانای پشكنین له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، له ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا (100 - 150) پشكنین بووه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق و كۆمپانیای "ئیبن سینا" ئێستا رۆژانه له توانایان دا هه‌یه، چه‌ند باره‌ی ئه‌و ژماره‌یه پشكنین بكه‌ن.