به‌رپرسێكی یه‌كێتی: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داودئۆغلو رەنگە ببێتە ھۆی لێكترازانی ریزەكانی ئاكەپە
كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی داودئۆغلو
K24 - هه‌ولێر:
ھەرچەندە دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی توركیا كاردانەوەی ناوخۆیی و جیھانی لێكەوتۆتەوە، بەڵام لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردسستان لەو بڕوایەدان، ئەم رووداوە سیاسییە ھیچ كاریگەرییەكی خراپی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا نابێت. بەڵام ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: رەنگە ببێتە ھۆی لێكترازانی ریزەكانی ئاكەپە.
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ( ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێناوه. هه‌رێمی كوردستانیش له‌و كاردانه‌وانه بێبه‌ش نییه لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه ڕاو بۆ چوونی خۆیان له‌ڕێگه‌ی كوردستان24 ده‌خه‌نه ڕوو.( سه‌عدی پیره )ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاس یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه پێی وایه :وێرای جه‌خت كردنه‌وه له به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و توركیا هاوكات ده‌شڵێت: ڕه‌نگه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه حزبه‌كه‌ی ( ئه‌ردۆغان و داود ئۆغلۆ ) واته ( ئاكپه)توشی لێكترازان بكات.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش له زاری ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیانه‌وه پێان وایه، توركیا و هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، بۆیه له‌بری (داود ئۆغلۆ) گه‌ر هه‌ركه‌سێكی دیكه‌ش سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی توركیا بكات. دێژه به په‌یوه‌ندی باش ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
حزب و پێكهاته توركمانیه‌كانیش له باشووری كوردستان جه‌خت له به‌رده‌وامی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌هاوبه‌شه‌كانی كوردستان و توركیا ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانیش پێی وایه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ئاستی كه‌سییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئاستی دامه‌زراوه‌یی.
شاره‌زایانی سیاسی ناكۆكی و بۆچوونی جیازاو له نێوان (سه‌روك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری توركیا) له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی توركیا و باكوری كوردستان به‌هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی (داود ئۆغلۆ) ده‌زانن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ناوخۆیی له توركیادا دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕای چاودێران ئه‌و كریگه‌ریه كارناكاته سه‌ر په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی نیوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.