داعشه هه‌ڵاتووه‌كان بۆ كوردستان 24 نهێنييه‌كانى هه‌ڵاتنيان ئاشكرا ده‌كه‌ن
كوردستان 24 بۆیه‌كه‌مجار له‌زاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌وه ئاشكرای ده‌كات كه له‌دوای شكسته‌كه‌ی داعش به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی تلسقۆف، وره و باوه‌ڕی چه‌كدارانی داعش به‌جارێك داڕووخاوه، داعش‌یش كارتێكی ره‌شی بۆ ئه‌و كه‌سانه درووست كردووه كه‌واز له ریزه‌كانیان ده‌هێنن و ناوی ناوه ناسنامه‌ی خه‌جاڵه‌تی.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نيا له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور و گوێڕ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 3500 كه‌س له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشه‌وه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، كوردستان 24 بۆیه‌كه‌مجار له‌زاری یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌وه ئاشكرای ده‌كات كه له‌دوای شكسته‌كه‌ی داعش به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی تلسقۆف، وره و باوه‌ڕی چه‌كدارانی داعش به‌جارێك داڕووخاوه، داعش‌یش كارتێكی ره‌شی بۆ ئه‌و كه‌سانه درووست كردووه كه‌واز له ریزه‌كانیان ده‌هێنن و ناوی ناوه ناسنامه‌ی خه‌جاڵه‌تی.
تادێت ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن روو له زیاد بوونه، كوردستان 24 بۆ یه‌كه‌مجار له زاری یه‌كێ له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵهاتووه ئاشكرای ده‌كات كه له دوای شكسته‌كه‌ی تیرۆريستانی داعش له سه‌رده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له تلسقۆف نزیكه‌ی له %90 چه‌كداره‌كانی داعش له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل هه‌ڵهاتوون و هه‌ندێكی دیكه‌شیان وازیان هێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
له‌ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئازادی موسڵ و به‌تایبه‌ت له دوای شه‌ڕی (تلسقۆف) چه‌كداره‌كانی داعش به‌ته‌واوه‌تی وره‌یان رووخاوه، هه‌ندێكیان هه‌ڵهاتوون و نزیكه‌ی %90 شیان وازیان هێناوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، داعش‌یش بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌وازیان له ریزه‌كانیان هێناوه (كارتێكی ره‌ش)یان بۆ دروست كردوون كه له‌سه‌ری نوسراوه (ناسنامه‌ی خه‌جاڵه‌ت)ی وه‌كو گوزارشتێك بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌ترسی پێشمه‌رگه ڕایان كردووه.
ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵدێن رێگایه‌كی سه‌خت و دوور و درێژی پڕ مه‌ترسی ده‌بڕن. به‌گوته‌ی خۆشیان پاره‌یان به قاچاخچیه‌كداوه بۆ ئه‌وه‌ی دوور له‌چاوی چه‌كدارانی داعش خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
له‌و باره‌يه‌وه هه‌ڵهاتوويه‌كى ژێر ده‌ستى داعش گوتى: قاچاخچیه‌كمان به بڕێك پاره گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربازمان بكات، زیاتر له 8 كاتژمێر به پێ رۆیشتین و له ئاوی زێ په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بگه‌یه‌نینه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له رێگاكه‌شماندا بۆمبی چێندراو و خاڵی پشكنینی داعش زۆرهه‌بوون.
هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشه‌وه هه‌ڵدێن و خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێده‌كا‌ت مه‌حاڵه هیچ كه‌سێك له‌وانه گه‌ر په‌یوه‌ندی یاخود هاوكاری داعشی كردبێت له‌ده‌ستیان رزگاری بێت .
كوردستان 24 زانیویه‌تی كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌وانه‌ی كه به‌ناوی هاووڵاتیه‌وه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه له راستیدا چه‌كدار یاخود هاوكاری داعش بوون، هه‌ر بۆیه به‌مه‌به‌ستی دادگایی كردنیان ره‌وانه‌ی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراون.