كۆرۆنا له عێراق.. ئاماری تووشبوون هێشتا زیادیكرد
زۆرترین رێژه‌ی تووشبوون له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركراوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 45 هه‌زار907 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 366 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه زۆرترینیان له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركراوه و ژماره‌یان 906 كه‌سه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 14 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 460 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 688 هه‌زار و 698 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 365 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 630 هه‌زار و 178 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 45 هه‌زار و 155 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 386 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه، تادێت ئاماره‌كان روو له زیادبوونن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندرا.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره زیاتره كه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن و ئاشكراشیكرد، ده‌یان منداڵ به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م گوتانه‌ی هه‌یسه‌م عوبه‌یدی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان هاتوون و گوتی: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك جه‌نگێك وایه و راگه‌یاندن و ئاماره‌كانیش راستییه‌كان ده‌شێوێنن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و به‌رزی رێژه‌ی تووشبوون هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئێستا و داهاتووش".
عوبه‌یدی گوتی: "ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی رۆژانه له ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئاماری راسته‌قینه نین و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌ردانی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن" و ئاشكرایكرد، "زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ، كه پێشتر له كۆپییه كۆنه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا ئه‌و مه‌ترسییه بوونی نه‌بوو".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه یه‌حیا فالح، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دیوانییه به سایتی "بغداد الیوم"ی راگه‌یاند، "له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق ئامێری ده‌ستنیشانكردنی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا بوونیان نییه و هه‌موویان سامپڵه‌كان بۆ پشكنین ده‌نێرنه‌وه به‌غدا".
H.B