شوێنگره‌وه‌ی ئومێد خۆشناو له په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دانیشتنی ژماره 1ی ئاسایی خولی به‌هاری ساڵی سێیه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن، بانگهێشتنی ته‌واوی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی 1 ئادار/ مارسی 2021 ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی به‌هاری ساڵی سێیه‌م، شوێنگره‌وه‌ی ئومێد خۆشناو وه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی ده‌خوات، ئه‌ویش هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه‌یه.
هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه، له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی ژماره‌ی 52ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.