لە هەرێمی کوردستان دوو رۆژی لەسەریەکە هیچ کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە
وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکانی وەزارەتەکەش دوو رۆژی لەسەریەکە لە هەرێمی کوردستان هیچ کەسێک بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەرێمی کوردستان 78 کەسی دیکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 108 هەزار و 717 کەس.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ (شەممە، 27ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) ئاشکراشی کردووە، 99 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترینیان (36 کەسیان) لە دهۆک بوون.