نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیان
ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ته‌رخانكراون و هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و تاقیگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ له هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن لالاڤ گرووپه‌وه بونیادنراوه، له كاتی دیاریكراودا ته‌واو بوو و بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021 راده‌ستی كه‌رتی ته‌ندروستی بكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
له رێكه‌وتی 2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2020 به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه دانرا و به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو، كه ماوه‌ی 3 مانگی بۆ ته‌واوبوونی دیاریكرابوو، له‌كاتی دیاریكراودا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون.
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ 40 قه‌ره‌وێله‌ی تایبه‌ت به چاودێری چڕ له‌خۆ ده‌گرێت و له دوو نهۆم پێكهاتووه. بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 2500م2 دانراوه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی به‌شی چاودێری چڕ تێیدا فه‌راهه‌م كراون. هه‌روه‌ها ئامێری پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه و كوالیتی به‌رز بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابینكراون و به‌باشترین شێوه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كه‌ن.
له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و تاقیگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، هاوكات بوونی سه‌رخه‌ر (مصعد) له نێوان هه‌ردوو نهۆمه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ دانانی سیسته‌می ساردی و گه‌رمی به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانی.
H.B