نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ ده‌خرێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتیان

ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ته‌رخانكراون و هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و تاقیگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌

نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له‌ شاری هه‌ولێر
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له‌ شاری هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ له‌ هه‌ولێر كه‌ له‌لایه‌ن لالاڤ گرووپه‌وه‌ بونیادنراوه‌، له‌ كاتی دیاریكراودا ته‌واو بوو و بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، رێكه‌وتی 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021 راده‌ستی كه‌رتی ته‌ندروستی بكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ رێكه‌وتی 2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2020 به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ دانرا و به‌گوێره‌ی پلانی داڕێژراو، كه‌ ماوه‌ی 3 مانگی بۆ ته‌واوبوونی دیاریكرابوو، له‌كاتی دیاریكراودا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بوون.

نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ 40 قه‌ره‌وێله‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چڕ له‌خۆ ده‌گرێت و له‌ دوو نهۆم پێكهاتووه‌. بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 2500م2 دانراوه‌ و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی به‌شی چاودێری چڕ تێیدا فه‌راهه‌م كراون. هه‌روه‌ها ئامێری پێشكه‌وتووی سه‌رده‌میانه‌ و كوالیتی به‌رز بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دابینكراون و به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆش ده‌كه‌ن.

له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و تاقیگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه‌، هاوكات بوونی سه‌رخه‌ر (مصعد) له‌ نێوان هه‌ردوو نهۆمه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ دانانی سیسته‌می ساردی و گه‌رمی به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانی.

H.B

نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤی 40 قه‌ره‌وێله‌یی له‌ شاری هه‌ولێر
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤی 40 قه‌ره‌وێله‌یی له‌ شاری هه‌ولێر
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌خرێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتیان
نه‌خۆشخانه‌ی لالاڤ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌خرێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتیان