لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه
ئومێد خۆشناو: هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه بۆ بڕیار و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌لسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی و پێداچوونه‌وه به بڕیار و رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر بەكوردستانی24ی رایگەياند، سبەی ليژنەی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی له هه‌رێم و پێداچوونەوە و بە بڕيارەكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.
ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی ناوبراو كردووه، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا كه ئێستا تۆمارده‌كرێن، به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 237 تووشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه زۆرترین ژماره‌یه له هه‌رێم تۆماربكرێت.
H.B