رۆژنامهيهكى ئێران: نهوتى ههرێم به ئێراندا رهوانه بكرێت بهغدا ههڵوێستى چى دهبێت
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئێرانەوە، یەكێك لەو بابەتانەیە رۆژنامەی قانوونی چاپی تاران لە سەری نووسیوە. گرانی كتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب و هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتی هونەرمەندێكی كوردیش مانشیتی دوو رۆژنامەی دیكەی ئەمڕۆی تارانن.

K24 – ههولێر:
هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئێرانەوە، یەكێك لەو بابەتانەیە رۆژنامەی قانوونی چاپی تاران لە سەری نووسیوە. گرانی كتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب و هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتی هونەرمەندێكی كوردیش مانشیتی دوو رۆژنامەی دیكەی ئەمڕۆی تارانن.
رۆژنامەی كەیهان لە راپۆرتێكدا، گازندەی لە گرانی كتێب لە بیست و نۆیەمین پێشانگای كتێبی ئەمساڵی تاران كردووە و نووسیویەتی: تا چاو هەتەر دەكات لە سەر مێزی ژوورەكانی پێشانگا كتێب ریزكراون. پێمخۆشە هەموویان بكڕم، بەڵام كاتێك چەند دانەیەكیان ئاوەژوو دەكەمەوە و سەیری پشت بەرگی یەكدوویەكیان دەكەم و نرخەكانیان دەبینم، بە سەبری لە جێگەی خۆیاندا دایاندەنێمەوە.
رۆژنامەی ئارمانێ ئێمروز، لە زمان دكتۆر فەریبورز رەئیس داناوە بە مانشێتی "رۆحانی خەریكی دووپاتكردنەوەی هەڵەكانی ئەحمەدی نەژادە، نووسیویەتی: رۆحانی لە هەڵبژاردنی ستراتێجی، دیاریكردنی ئامانج و پێكهاتەی ئابووری كە خۆی ئامادەی كردووە، شێوازێكی راستی نەگرتووەتەبەر و كەڵكی لە ستراتیجییەكی گونجاو وەرنەگرتووە. رۆحانی پێیوایە بە سەركەوتنی پرۆگرامی دوای رێككەوتنی ناوكی، ئابووریی ئێران گەشە دەكات و بەبڕوای من ئەمە روانینێكی دروست نییە.
رۆژنامەی تەعادول، باسی وردەكارییەكانی هەناردەی نەوتی كوردستان لە رێگەی ئێرانەوەی كردووە و نووسیویەتی: دوو ساڵ پێش كاتیك باسی هەناردەنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی توركیاوە كرا، حكوومەتی ناوەندی بە ئاشكرا رایگەیاند ئەگەر ئەمە رووبدات، سكاڵا لەسەر توركیا تۆمار دەكات و پشكی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراق كەم دەكاتەوە. بەو پێوەندییە ئاڵۆزەی هەرێم و بەغدا، ئەگەر هەناردەی نەوتی هەڕێم لە رێگەی ئێرانەوە بەڕاست بگەڕێت، حكوومەتی ناوەندی لەم نێودا دەبێ هەڵوێستی چی بێت؟
رۆژنامەی قانوون، باسی هەڵوەشاندنەوەنی كۆنسێرتی هونەرمەندی كرماشان لە شاری نیشابووری كردووە و نووسیویەتی: دوای ئەوەی كۆنسێرتی كەیهان كەڵور شارەزا و لێهاتووی ئامێری كەمان لە لایەن هەموو لایەنەكانەوە ئیزنی پێدرا، لەكۆتاییدا داواكاریی گشتیی شارەكە داوای هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتەكەی كردووە. 200 هونەرمەندی نیشابووری و خێزانی شەهیدانی ئەو شارەش لە نامەیەكدا رایانگەیاندووە ئەوان داوای هەڵوەشاندنەوەی كۆنسێرتەكەیان لە داواكاری گشتی نەكردووە وشادیی دانیشتووانی شارەكەیان دەوێت.