ناتانياهۆ له كاريكاتێرهكانى ئێران تووڕهيه
بههۆى بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی کاریکاتێری تایبەت بە رەتکردنەوەی کۆمەڵکوژیی جووەکان لە شەڕی جیهانیی دووهەمدا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
K24 – ههولێر:
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رايگهياند، بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی کاریکاتێری تایبەت بە رەتکردنەوەی کۆمەڵکوژیی جووەکان لە شەڕی جیهانیی دووهەمدا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، درێژەی سیاسەتی "دوژمنکارانە"ی ئەو وڵاتەیە و داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات بەرامبەر بەو کارە بێدەنگ نەبن.
ناتانياهۆ گوتى: "لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پیشبڕکێی تایبەت بە کاریکاتێر لەبارەی رەتکردنەوەی هۆڵۆکۆست لە ئێران بەڕێوە چوو. ئێمە بۆیە ئێستا باسی ئەم بابەتە دەکەین چونکە دەمانەوێت بزانین کێشەی ئێمە لەگەڵ ئێران چییە. ئەوە تەنیا سیاسەتێکی دوژمنکارانە و تێکدەرانە لە ناوچەکە نییە. سیاسەتی ئێران لەسەر بنەمای، حاشا کردن لە هۆڵۆکۆست، گاڵتە کردن بە هۆڵۆکۆست و هەوڵدان بۆ دووبارە کردنەوەی هۆڵۆکۆستە".
ههروهها گوتى: "پێم وایە هەموو وڵاتانی جیهان دەبێ لە بەرامبەر ئەو کردەوەیەدا راوەستن و بە توندی ئیدانەی بکەن. ئەوە ئەو شتەیە کە من شەوی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا بە جۆن کێریم گوت".