پارێزگاری سنه‌ بۆ كۆڵبه‌ران: هێنانی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ قه‌ده‌غه‌ن

چوارچێوەی یاسا و رێسای تایبەتدا رێکدەخرێتەوە

K24 - هه‌ولێر:

هاتوچۆی کۆڵبەران لە سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان، لە چوارچێوەی یاسا و رێسای تایبەتدا رێکدەخرێتەوە.

عەبدول محەمەد زاهیدی، پارێزگاری پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەرەنگار بوونەوەی قاچاخدا رایگەیاند،  بە گوێرەی گوتەکانی ئایەتوڵڵا خامەنەیی رێبەری ئێران، مەبەست لە بەرەنگار بوونەوەی قاچاغ، پێشگرتن لە کاری کۆڵبەران نییە، هەر بۆیەش ئەمساڵ هەوڵ دەدەین هاتوچۆی کۆڵبەران لە چوارچێوەیەکی تایبەتدا رێکبخەینەوە.

هه‌روه‌ها راشیگەیاند، هێچ ناوەند و رێکخراو و ئیدارەیە نایهەوێ سنوورەکان بە رووی کۆڵبەراندا دابخرێن.

پارێزگاری سنە گوتیشی، حکوومەت زیاتر دژ بە قاچاخی کەلوپەلی ئارایش و خواردەمەنییە کە پەیوەندییان بە تەندروستیی هاووڵاتییانەوە هەیە.