چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر زه‌وی له خولانه‌وه بوه‌ستێت؟
وه‌ستانی له‌ناكاوی زه‌وی مانای درووستبوونی كاره‌ساتێك، به‌ڵام با وا دابنێین، كه به‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌دا زاڵ ده‌بین

K24 - هه‌ولێر:
هه‌مووان ده‌زانن گۆڕانكاری له خوڵانه‌وه‌ی زه‌وی كارێكی خه‌یاڵییه و له چیرۆك و فیلمه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام با پێشبینی بكه‌ین و بیربكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر زه‌وی له خولانه‌وه وه‌ستا، چی رووده‌دات؟
وه‌ستانی له‌ناكاوی زه‌وی مانای درووستبوونی كاره‌ساتێك، به‌ڵام با وا دابنێین، كه به‌سه‌ر ره‌وشه‌كه‌دا زاڵ ده‌بین، گۆڕانكاری له جوڵه‌ی زه‌وی به شێوه‌ی هێواش به‌ره‌و وه‌ستان ده‌چێت، سیسته‌می ئایكۆلۆژی زه‌وی (ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی زینده‌وه‌ركانی له‌سه‌ر ده‌ژی) سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و له‌سه‌ر زه‌وی به سه‌لامه‌تی ده‌مێنێته‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا جیهان چۆن ده‌بێت؟
جیاوازی نێوان شه‌و و رۆژ و وه‌زركان
خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا جیاوازی شه‌و و رۆژ درووست ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی وه‌ستانی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا، له جیهان نیوه‌ی ساڵێكمان رۆژ ده‌بێت و نیوه‌كه‌ی دیكه ده‌بێته شه‌و، واتا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڵام وه‌رزه‌كان به‌هۆی خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆر درووست ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما له وه‌رزێكه‌وه بۆ وه‌رزێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت، به درێژایی هێڵی ناوه‌ڕاستی زه‌وی گه‌رماكه تینی زۆر ده‌بێت، له‌وكاته‌دا ئه‌و ناوچانه‌ی له خۆره‌وه دوورن، ماوه‌ی چه‌ندین مانگ زۆر سارد ده‌بن.
به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌و گۆڕانكارییه له پله‌كانی گه‌رما و لێكه‌وته‌كانی تیشكی خۆر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رووه‌ك و گیانله‌به‌ركان تووشی كێشه‌ی زۆر گه‌وره ببن، كه پێشتر له كه‌شێكی وا رانه‌هاتوون.
كۆچكردن به‌ره‌و جه‌مسه‌ره‌كان
هه‌رچه‌نده ناوچه‌كانی جه‌مسه‌ری زه‌وی زۆر ساردن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك جێگیرن به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی زه‌وی، له‌وكاته كۆچ له ناوچه‌كانی دیكه‌ی زه‌وی بۆ جه‌مسه‌ره‌كان ده‌ستپێده‌كات.
شێوه‌ی خاك و زه‌ریاكان به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ نامێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه، بۆیه هه‌ڵكشان و داكشان رووده‌دات، كه هێڵی ناوه‌ڕاستی زه‌وی ده‌بێته سه‌نته‌ر گۆڕانكارییه‌كه.
به‌بێ خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا، ئه‌و گۆڕانكارییه روونادات و ئاوی زه‌ریاكان هه‌ڵكشان و داكشانیان نابێت، ئه‌وكات ئاراسته‌كه بۆ جه‌مسه‌ره‌كان ده‌گۆڕێت و له رووی جوگرافییه‌وه شێوه‌ی زه‌وی وه‌ك ئێستا نامێنێته‌وه.
ره‌شه‌با چیمان به‌سه‌ر ده‌هێنێت؟
یه‌كێك له‌و تیۆرانه‌ی بواری موگناتیسی شی ده‌كاته‌وه، ئه‌و خولانه‌وه‌یه كه زه‌وی به ده‌وری خۆیدا ئه‌نجامی ده‌دات و ناوكی زه‌ویش به شێوه‌یه‌كی خێرا جوڵه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو جوڵه‌كه وه‌ستان؛ ئه‌وا هێزی موگناتیسی زه‌ویش نامێنێت.

ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه، رووبه‌ڕووی ره‌شه‌بای خۆر و ته‌نۆلكه زیانبه‌خشه‌كان ده‌بینه‌وه، له‌كاتێكدا به‌هۆی خولانه‌وه‌ی زه‌وی ئه‌و هێزه موگناتیسییه درووست ده‌بێت و به‌ره‌و ئاسمان پێچه‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه.
مرۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌ستانی جوڵه‌ی زه‌وی رادێت؟
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، ره‌نگه مرۆڤ بتوانێت خۆی بگونجێنێت، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی ژینگه‌یه‌كی نوێ، كه زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا نه‌خولێته‌وه، ئه‌وا ئالنگارییه‌كی گه‌وره‌یه.
ره‌نگه مرۆڤ بتوانێت ئامرازه‌كانی رووناكی و گه‌رمكردنه‌وه له ناوچه سارده‌كان و خۆگونجاندن له ناوچه گه‌رمه‌كان به تێچوویه‌كی زۆر ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك حاڵه‌ت له‌ژێر كۆنترۆڵی مرۆڤ ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان له ژینگه نوێیه‌كه فه‌راهه‌م نه‌بێت، كه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك له جیهان.
پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نوێ، پێداویستی نوێ و به‌رهه‌می نوێ درووست ببێت، یان گۆڕانكاری له‌و پێداویستییانه بكرێت بۆ ئه‌و ژینگه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه كات و هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت، كه تێچوونه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت.
به‌مانایه‌كی دیكه، ژیان له‌سه‌ر زه‌وی مه‌حاڵ نابێت، به‌ڵام سه‌خت ده‌بێت، بۆیه دەبێت ئێمە دڵخۆش بین بەوەی باوباپیرانمان هەڵە بوون، کاتێک وایاندەزانی زەوی جێگیربووە و ناوەندی گەردوونی پێکهێناوە و خۆر و ئەستێرەکانیش بە ده‌وریدا سوڕاونەته‌وە.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی