هێڵێكی پێشكه‌وتووی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كرێت
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه بانگهێشتنامه‌ی سێ گه‌وره كۆمپانیای جیهانیی بواری هێڵی ئاسنینی واژۆ كرد

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2ی ئادار/ مارسی 2021)، لە رێوڕەسمێکدا دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن واژۆی لەسەر بانگهێشتنامەی سێ گه‌وره كۆمپانیای جیهانی کرد، بۆ ئامادەکردنی بەهای ئابووری (جدوی الاقتصادی)ی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ ئێستا ئاماده‌ین بۆ بانگهێشتکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە دیاریکراون بۆ قۆناغی سەرەتایی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی هەرێمی کوردستان، ئەویش ئامادەکردنی بەهای ئابوری (جدوی الاقتصادی)ی پڕۆژەکەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی هێڵی ئاسنین پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە هەرێم دەباتە قۆناغێکی نوێوە لەبواری گواستنەوە و هاتووچۆی هاووڵاتیان لەنێوان شار و ناوچە جیاجیاکان، هه‌روه‌ها گواستنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە گوتی: ئه‌و سێ کۆمپانیایه لەم بوارەدا پێشەنگن و پێکهاتوون لە دوو کۆمپانیای ئیسپانی و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی، هیوادارین ئەو ماوەیەی بۆمان دیاریکردون و بەپێی ئەو بنه‌ما ئەندازیارییانەی کە لێیان داواکراوە (feasibility study) و هەڵسەنگاندنی بەهای ئابووری پڕۆژەکە تەواو بکەن.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، سوپاسی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد، کە بەردەوام پشتیوانی ئەو پڕۆژەیە بووه.
جەختیشیکردەوە، وەك وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ، بۆ ئه‌وه‌ی لە قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێکی دیكه‌ی پێشکەوتن هەنگاو بنێن، چ لە بواری سەلامەتی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان و چ لە بواری زیادکردنی داهات و باشکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان رۆڵی خۆی ببینێت.
هه‌روه‌ها هیوای خواست ئه‌م هه‌نگاوه سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی لە داهاتودا هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌ن هێڵێکی پێشكه‌وتووی شەمەندەفەر.
H.B