یه‌كه‌م كاروانی پێكوته‌ی كۆرۆنا گه‌یشته هه‌رێم
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، رایگه‌یاند، هه‌رێم یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای له رێی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقه‌وه وه‌رگرت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنای له رێی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراقه‌وه وه‌رگرت.
پێكوته‌ی "سنۆفارم"ی چینی گه‌یشته هه‌رێم و بڕیاره ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت.
سامان به‌رزنجی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوتی: پێكوته‌كه ئاماده‌یه و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
روونیشیكرده‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و كه‌سانه ده‌كوترێن، كه له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنان، به تایبه‌تی تیمه ته‌ندرووستییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمی تایبه‌تیان ئاماده كردووه و هه‌شت ناوه‌ندی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق پێیان راگه‌یاندوون، هه‌فته‌ی داهاتوو كاروانی دووه‌می پێكوته‌كه ده‌گاته عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه ده‌كرێت.
سامان به‌رزنجی، سووپاسی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق و گه‌ل و وڵاتی كۆماری چینیی میللی كرد، كه یه‌كه‌م وڵات بوو، ساڵی رابردوو، كۆمه‌ك و هاوكاری ته‌ندرووستی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كرد.