پاپای ڤاتیکان: سەرەڕای هێرشەکان سەردانی عێراق دەکەم
پاپا لەسەر سەردانەکەی روونکردنەوە دەدات
K24- هەولێر:
پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، کە بڕیارە هەینی 05/03/2020 بە سەردانێک بگاتە عێراق رایگەیاند، سەرەڕای هێرشەکان، سەردانی عێراق دەکات.
پاپا لە وتاری رۆژی چوارشەممانی رایگەیاند: "رۆژی هەینی، بە ویستی خودا، دەچمە عێراق''.
راشیگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە ویستم هەیە سەردانی ئەو خەڵکە بکەم کە زۆر ئازاریان چێشتووە''.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ 10 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کران کە دوو هەزار سەربازی ئەمەریکی تێیدا جێگیر کراون.
بەهۆی ئەو هێرشە، خاوەن گرێبەستێک لەگەڵ ئەمەریکییەکان، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو، پاپا سەردانی هەولێر بکات و لە لایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ بکرێت. بەو بۆنەیەوە، لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر، بە ئامادەبوونی 10 هەزار کەس، پاپا نوێژێکی ئایینی ئەنجام دەدات.
AFP