سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەكات

سه‌رۆك بارزانی: ئەو رووداوانەی لە عەفرین روویانداوە جێگەی نیگەرانین و بە بایەخەوە سەیری رێڕەوی رووداوەكان و ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا دەكەین

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوورا له‌ سه‌ڵاحه‌دین
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوورا له‌ سه‌ڵاحه‌دین

K24- هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 3ی ئادار/ مارسی 2021 لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر نەسر حەریری، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كران و سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد، كە هەردەم هاوسۆزی نەهامەتی و گرفت و كێشەكانی خەڵكی سووریا بوونە و پێشوازییان لە سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەری سووریایی كردووە. هەروەها یاد و بۆنەكانی مانگی ئاداریشی بەرز نرخاند، كە بەشێكی گرنگی خەباتی گەلی كوردستان پێكدەهێنن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە، كە لەگەڵ ئەوەدایە قەیرانی سووریا بگاتە چارەسەرێكی وەها كە ئارامی و تەبایی نێوان گەلانی سووریا و هەموو پێكهاتەكانی لێ بكەوێتەوە. هەروەها ئەوەشی بە شاندی میوان راگەیاند، كە ئەو رووداوانەی لە عەفرین روویانداوە جێگەی نیگەرانین و بە بایەخەوە سەیری رێڕەوی رووداوەكان و ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا دەكەن و هیوای ئەوەشی خواست، كە لە ئاییندەی سووریادا بەرژەوەندیی گەلان و پێكهاتەكانی سووریا لەبەر چاو بگیرێت.

H.B

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوورا له‌ سه‌ڵاحه‌دین
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوورا له‌ سه‌ڵاحه‌دین

 

Fly Erbil Advertisment