مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لەبارەی رەوشی عەفرین دەردەبڕێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/4 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسر حەریری سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانیی سوریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سیاسی سوریا و ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا تاووتوێ کرا .

سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا، سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر گەلی سوریا و داخوازییە ڕەواکانی، بە تایبەتی میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەری سوری لە هەرێمی کوردستان، کە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری، پێشوازی لە پەنابەران کردووە و هاوکاری کردوون.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی لە هەموو هەوڵێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە ئاراستەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە ناوچەکە و  دابینکردنی مافی گشت پێکهاتە و گەلانی سوریا لە نێوێشیاندا مسۆگەرکردنی داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد لەو وڵاتەدا.

سەرۆکی حکومەت، نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە دەربڕی کە لە عەفرین روویانداوە و هیوای خواست کە رێگریان لێ بکرێت.

دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا
دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا

 

Fly Erbil Advertisment