ئه‌سه‌سه‌رد: هێشتا هه‌مووان پشتگيرى ته‌واوى هه‌موو بڕگه‌كانى رێككه‌وتنى گۆڕان و يه‌كێتييان نه‌كردووه‌

پرسى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمان كوردستاندا به‌ راى ‌زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/078ae80f-b070-46c1-91be-33220f7f9f08/FeridEseserdEndamiSerkrdayetiYeketi.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياند، له‌سه‌ر ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هه‌مووان كۆده‌نگ نه‌بوون.

فه‌ريد ئه‌سه‌سه‌رد گوتيشى: پرسى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمان كوردستاندا به‌ راى ‌زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شى گوت: هێشتا هه‌مووان پشتگیری ته‌واویان بۆ ھەموو بڕگه‌كان ده‌رنه‌بڕیووه‌.