سه‌ركردايه‌تييه‌كى يه‌كێتى: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان كێشه‌ بۆ يه‌كێتى درووستده‌كات

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە تاووتوێکردنی رەشنوسی رێکكەوتننامەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان،

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2049160e-06f5-4c9b-a81a-fb52a1f2cb0f/DengeNarazyekaniNawYeketi-Slemani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە تاووتوێکردنی رەشنوسی رێکكەوتننامەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ناڕازی بوون و دەنگیان بە ھەندێک بڕگه‌ی ناو رەشنوسەکە نەدا و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش  دەڵێت: رێکكەوتنەکە کێشە بۆ یەکێتی دروست دەکات.

لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تایبەت بە تاووتوێکردنی رەشنوسی رێکكەوتننامەکەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ناڕازی بوون و دەنگیان بە ھەندێک بەندی ناو رەشنوسەکە نەدا و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش پێی وایە رێکەوتنەکە کێشە بۆ یەکێتی درووست دەکات.

جگە لە ھەردوو جێگرانی سکرتێری گشتی ،(44) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پۆستەکانیان لە نێوان مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندا بوون  بۆ تاووتوێی رەشنوسی رێکكەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان لە ھۆڵی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە، (شێخ لەتیف شێخ عومەر) بۆکەناڵەکانی راگەیاندن وتی کەس لە ئەنجومه‌نی سەرکردایەتی ناڕازی نەبوو.

بەڵام لەکۆبونەوەکەی ئەنجومه‌نی سەرکردایەتی یەکێتی دا ژمارەیەک لە ئەندامان سەرنج وتێبینییان لەسەر ھەندێک لە بڕگەکانی رەشنوسەکە ھەبووە بە تایبەت ئەو بڕگەیەی باس لە یەکگرتنەوەی فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی دەکات لە ھەرێم و لە بەغدا، لەگەڵ ئەوەی دەستکاریش کراوە بەڵام ھێشتا داواکاری ئەو ژمارە ناڕازی یە بەجێ نەھێناوە ھەربۆیە دەنگیان بە رێکەوتنەکە نەدا.

لە دوای جیابونەوەی لە یەکێتی نیشمانی کوردستان، لە سەرەتای مانگی شوباتى ساڵی 2009 بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەروبەندی رێككەوتنی سیاسین.